هه‌موو كاتێك شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل هۆشیاری ده‌ده‌ن كه ئاوی ماڵان له ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێل نه‌كرێت، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات له‌ناو ڕادێته‌ر و واته‌ر په‌مپ ڕوو ده‌دات. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی وه‌ستا و شاره‌زایان به ئاوی ماڵان ده‌ڵێن، دژه ڕادێته‌ر و دژه واته‌ر په‌مپ.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆرجار ئۆتۆمبێلمان بۆ دێت كه كێشه‌ی حه‌ماوه‌ی هه‌یه، دوای پشكنین كێشه‌كه زۆربه‌ی كاته‌كان یان له واته‌ر په‌مپه یان ڕادێته‌ر، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر واته‌ر په‌مپ بێ، ده‌بێ بگۆڕێت و ئه‌گه‌ریش رادێته‌ر بێ، كێشه‌كه‌ی ده‌بێ بدۆزرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێت.
بەهیچ شێوەیەک نابێت ئاوی ماڵان لە ڕادیتەر بکرێت
بۆیه ئه‌م شاره‌زایه هۆشیاری ده‌دات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاوی ماڵان له ڕادیته‌ر بكرێت، چونكه زیانی زۆر له واته‌ر په‌مپ و ڕادیته‌ر و وه‌لف و كه‌وه‌ر ده‌دات، تا ئاستی سووتانیشیان زیانی هه‌یه، بۆیه باشتره ئاوی تایبه‌ت بۆ ڕادێته‌ر به‌كار بهێنرێت، به مه‌به‌ستی دووربوون له زیانی ڕادێته‌ر و واته‌ر په‌مپ.
رۆژانه ده‌بینین به‌هۆی بێئاگایی و نه‌زانیی به‌شێك له شۆفێران، ئۆتۆمبێل دووچاری چه‌ندان كێشه ده‌بێته‌وه، یه‌كێكیش له‌و كێشانه به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌یه، چونكه شۆفێران به‌بێ گوێدانه ڕادێته‌ر و واته‌ر په‌مپ، ئاوی ماڵان به‌كار دێنن بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ردوو به‌شه‌كه ده‌سووڕێنێت.