فەیسبووك دەیان ئەكاونتی پێوەندیدار بە حكوومەتی ئێرانی داخست

:: AM:10:38:12/10/2021 ‌
تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، دیسان دەستی بە داخستنی ئەكاونتەكانی پێوەندیدار بە حكوومەتی  ئێرانی كرد، ئەو ئەكاونتانەی داخست كە بە خراپ بانگەشەی سیاسییان بۆ ئێران دەكرد.

بەگوتەی فەیسبووك، ژمارەی ئەو ئەكاونتانەی كە داخراون، بریتین لە 93 ئەكاونتی فەیسبووك و 194 ئەكاونتی ئینستاگرام كە پێوەندییان بە سیاسەت و گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی ئێران هەیە.

بەشێك لەو ئەكاونتانە پێوەندیدارن بە ناوچە كوردنشینەكان، بەشێكی تریش بانگەشەی پەرەپێدانی دژایەتیكردنی سعوودیە دەكەن


بەشێك لەو ئەكاونتانە پێوەندیدارن بە ناوچە كوردنشینەكان، بەشێكی تریش بانگەشەی پەرەپێدانی دژایەتیكردنی سعوودیە دەكەن. فەیسبووك رای گەیاندووە كە لە سوودانیش بە سەتان ئەكاونتی داخستووە.

یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی داخستنی ئەو ئەكاونتانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، نووسین و وێنە و چالاكییەكانیان لەگەڵ رێنوێنی و مەرجەكانی فەیسبووك یەك ناگرنەوە.

بەگوێرەی شەفەقنا، هێشتا بە وردی ئەوە رانەگەیەنراوە ئەو ئەكاونتانەی كە داخراون، هی كام كەس و كۆمپانیا و دامەزراوەن، بەڵام ئەوە ئاشكرا بووە كە سەرجەمیان لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

ئێران بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و هەژموونی خۆی لە ناوچەكەدا، بە دەیان پەیج و ئەكاونتی جیاوازی كردووەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان