نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن، راپۆرتی یه‌كه‌می خۆی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بڵاو كرده‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌دای گشتیی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به ئه‌رێنی هاته هه‌ڵسه‌نگاندن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی تشرینی یه‌كه‌م، نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، راپۆرتی به‌رایی خۆیی له 16 لاپه‌ڕه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاو كرده‌وه، وێنه‌یه‌كی راپۆرته‌كه بۆ "وشه" هاتووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌ڵبژاردن به سیستمێكی نوێ به‌ڕێوه چووه، له‌رووی ته‌كنییكه‌وه به‌باشی و پێشبڕكێكار بوو، تا ئاستێكی زۆر ئارامی و هێمنی به بانگه‌وه‌شه‌وه دیاربوو.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ده‌نگده‌ران ره‌خساند كه به‌هۆشیارییه‌وه ده‌نگ بده‌ن. یه‌كێتی ئه‌وروپا دووپاتی ده‌كاته‌وه، رۆژی ده‌نگدان ئارام و هێمن و رێك‌وپێك بوو، هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران به‌ئازادی گوزارشتیان له ویستی خۆیان كرد.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، "ئه‌دای گشتیی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به ئه‌رێنی هاته هه‌ڵسه‌نگاندن، 95%ی ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان كه چاودێرانی سه‌ربه نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانیان كردبوون".
رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، له هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری گۆڕا، پارتی دیموكراتی كوردستان به 32 كورسی توانی یه‌كه‌مییه‌كه‌ی به‌رزتر بكاته‌وه. له عێراقیش ره‌وتی سه‌در ژماره‌ی پێوانه‌یی شیعه‌ی شكاند و سه‌رووی 70 كورسی مسۆگه‌ر كرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و به پاكترین هه‌ڵبژاردنیش داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی چاودێری ئه‌وروپا، تێبینیی رژدیان نه‌بوو له‌سه‌ری.