كۆمپانیای ڤیڤۆ رای گه‌یاند، مۆبایله‌كانیان به گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بردووه و له‌مڕۆوه ئه‌و مۆبایلانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن، به سیستمی نوێی ئه‌ندرۆید ده‌بێت، وه‌ك نوێترین مۆبایلیان كه له جۆری ''Vivo Y20T''ـه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی مۆبایلی ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا، مۆبایلێكی نوێی له جۆری ''Vivo Y20T'' خسته بازاڕه‌وه، له‌ڕووی دیزاین و خێراییه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كراوه، چونكه كۆمپانیاكه سیستمی نوێی ئه‌ندرۆیدی تێدا به‌كار هێناوه.
ڤیڤۆ نوێکارییەکی تەواو دەکات
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و 6.40 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونیی شاشه‌ی 1080 پیكسڵ، ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید كه ئه‌ندرۆید 11یه، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له دنیادا.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه، ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.