به‌رێوه‌به‌ری گشتیی و چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ناوی 55 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رات بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراك تۆمار كراوه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئۆكتۆبه‌ر، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ڕابردوو وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بڕیاریان داوه به‌شه‌خۆراكی ساڵانه‌ی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان زیاتر بكرێت.
ناوی 55 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تمان له هه‌ولێر ئاماده كردووه
"وه‌زاره‌تی بازرگانی داوای كرد ئه‌و لیسته‌یان بۆ ئاماده بكه‌ین، دوای دوو مانگ له كاركردن، ناوی 55 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تمان له هه‌ولێر ئاماده كردووه" یوسف چاوشین وای گوت.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ناونووسینی ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی هه‌ژاری بووه، هه‌ر خێزانێك كه داهاتی كه‌م بووه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان كه‌متر بووبێت له 100 هه‌زار دینار، به هه‌ژار له قه‌ڵه‌م دراوه و ناوی خێزانه‌كه تۆمار كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و 55 هه‌زار خێزانه زانیاری ته‌واویان لێ وه‌رگیراوه و له كۆمپیوته‌ریش تۆمار كراوه و ده‌توانرێت بۆ زۆر بواری تری هاوكاری و خزمه‌تكردن، سوود له‌و لیستانه وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش ژماره‌یه‌ك له خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاری كرابوون.