ناپۆلیۆن پۆناپه‌رت یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی مێژوو و تا ئێسته‌یش زۆرترین قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی لێكۆڵه‌رانیش بریتییه له‌وه‌ی، كه هۆكاری پشت ئه‌و كاره‌ی ناپۆلیۆن چییه، كه له هه‌موو ئه‌و تابڵۆكانی كه بۆی دروست كراوه، ده‌ستی ڕاستی خستووه‌ته نێو چاكه‌ت یان كراسه‌كه‌ی؟ بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یش توێژه‌ران چه‌ندان بۆچوونی جیا جیایان هه‌یه و هیچیشیان له‌سه‌ر تاكه هۆكارێك كۆك و هاوڕا نین.
پۆناپه‌رت له ساڵی 1769 له دوورگه‌ی كورسیكا و به دیاریكراویش له شاری ئه‌جاكسیۆ له دایكبووه، باوكی كارلۆ پۆناپه‌رت پارێزر و سیاسه‌تكارێكی ناودار بووه، دایكیشی ماری یتیتسیا كچی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی فڕه‌نسا بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی له چینی ئۆرستۆكرات و خانه‌دانه‌كانی شاری كورسیكا بوون، به‌ڵام به ئۆرستۆكراتی هه‌ژار ناویان ده‌هێنرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر و زه‌به‌لاحیان نه‌بوو.
له ته‌مه‌نی گه‌نجی ناپۆلیۆن پێوه‌ندی به ئه‌كادیمیای سه‌ربازی فڕه‌نسی ده‌كات و دوای چه‌ندان ساڵ خوێندن به پله‌ی ئه‌فسه‌ر له یه‌كه‌ی تۆپهاوێژه‌كان خوێندنی سه‌ربازی ته‌واو ده‌كات، دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێ له خوێندنی سه‌ربازی و ئه‌زموون و شاره‌زایی زیاتر له بواری سه‌ربازی په‌یدا ده‌كات.
له‌باره‌ی نهێنی و هۆكاری شاردنه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستی له ژێر جله‌كانییه‌وه، مێژوونووسان و لێكۆڵه‌ران كۆمه‌ڵێك بۆچوونیان هه‌یه، به‌شێكیان له‌و بڕوایه‌دان كه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی ڕاستی به ته‌واوی شێواوه و سووتاوه، بۆیه نه‌یویستووه له كاتی كێشانی تابڵۆكانی له‌لایه‌ن نیگاركێشه‌كانه‌وه وێنه‌ی بكێشرێ و ده‌ربكه‌وێت، هۆی تێكچوون و سووتانی ده‌ستیشی له ئه‌نجامی به‌شداری بووه له یه‌كێك له جه‌نگه‌كان، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه، بۆیه زۆرینه‌ی مێژوونووسان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه نییه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به سووتان و شێواوی ده‌ستی ڕاستی ناپۆلیۆن نه‌كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ناپۆلیۆن كۆكراونه‌ته‌وه، ئیمپراتۆری فڕه‌نسا ناپۆلیۆن پۆناپه‌رت نه‌ك ته‌نیا له‌و كاتانه‌ی كه تابڵۆكانی كێشراوه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌ستی ڕاستی له نێو چاكه‌ت و كراسه‌كه‌ی بووه، له نێو قۆپچه‌ی جله‌كانی بردوویه‌تییه ژووره‌وه و شاردوویه‌تییه‌وه، هاوكات به به‌رده‌وامیش نیشانه‌ی تووڕه‌یی به ڕووخسارییه‌وه دیار بووه، به تایبه‌ت دوای شكسته‌كه‌ی له جه‌نگی واترلۆ كه به ته‌واوی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی هه‌ره‌سی هێنا.
لێكۆڵه‌ره‌وان هۆكاری زیاتر ده‌خه‌نه ڕوو و ده‌ڵێن، ناپۆلیۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌یش كۆچی دوایی كردووه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ستی ڕاستی له‌سه‌ر گه‌ده‌یه‌وه بووه، تا ئازار و ئێشی به‌رده‌وامی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه گه‌ده‌یان به‌ره‌و وێرانبوون بردووه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش به هۆكارێكی لۆجیكی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه دوای مردنیشی هه‌واڵ و زانیاری متمانه‌پێكراو هه‌یه كه له ئه‌نجامی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه كۆچی دوایی كردووه.
گرووپێكی تر له مێژوونووسان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و كاره‌ی ناپۆلیۆن بۆ نه‌ریت و دیارده‌یه‌كی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ركرده و فه‌رمانده باڵاكانی وڵاتان له كاتی بۆنه فه‌رمی و تایبه‌ته‌كان و له تابڵۆكانیان سه‌رجه‌میان ده‌ستی ڕاستیان خستووه‌ته نێو كراس یان چاكه‌ته‌كه‌یانه‌وه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، وه‌ك جۆرێك له به‌هێزی كه‌سایه‌تی و شكۆمه‌ندی سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌ژمار كراوه.
توێژه‌رانی بواری زمانی جه‌سته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و نه‌ریته له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌م، به مانای شه‌هامه‌ت و خاكیبوون و به‌هێزی كه‌سایه‌تی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كان لێكده‌درایه‌وه، ته‌نانه‌ت شاژن و ژنی گه‌وره پیاوانی ده‌سه‌ڵات و خانه‌دانه‌كان هه‌مان حاڵه‌تیان دووباره كردووه‌ته‌وه.
ناپۆلیۆنی ئیمپراتۆر زۆر گرنگی به‌و ورده‌كارییانه له ژیانی داوه، بۆیه ویستوویه‌تی به‌و جموجۆڵانه خۆی وه‌ك كه‌سێكی شكۆمه‌ند و به‌هێز و سه‌خاوه‌تمه‌ند پێشان بدات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانی تر دروست بكات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و زۆر نامۆ بووه، چونكه مانه‌وه‌ی ده‌ستی له نێو كراسه‌كه‌ی زۆرجار ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خایاندووه، به تایبه‌ت كاتێك به‌شداری له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان كردووه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ جارێك بۆ یه‌ك چركه‌یش ده‌ستی ده‌ربهێنێت، له‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام بووه.