ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان و ده‌وامى فه‌رمى زۆربه‌ى شوێنه حكوومییه‌كانى حكوومه‌ت كراوه‌ته‌وه، خانمان به‌رده‌وام به‌دواى هه‌واڵ و ورده‌كارى و گرنگیدانی تایبه‌تن به ڕووخساریان، له هه‌رێمی كوردستانیشدا چه‌ندان سه‌نته‌ر و ئارایشتگه‌ی بیانی و خۆماڵی له بواری جوانكاری و گرنگیدان به پێست كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ژنان تا ئێسته‌یش له چه‌ندان بواری تایبه‌ت به پێست وه‌ڵامی ڕاستیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
شادان شاڵاو خاوه‌نی سه‌نته‌ری "فه‌یرووز" بۆ جوانكاری ژنان له كه‌ركووك، هاوكات خاوه‌نی بڕوانامه‌ی تایبه‌ته له لبنان و ئوردن له بوارى گرنگیدان به پێست و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى پێست به له‌یزه‌ر، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا چه‌ندان زانیاری و بابه‌تی گرنگ له‌سه‌ر پێست و ته‌ندروستیی پێست ئاشكرا ده‌كات.
ناخۆشترین حاڵه‌ت كه خانمان ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه ده‌رچوونى زیپکە وردەکانی ژێر پێسته، چۆن چاسه‌ر ده‌كرێت؟
زیپکە نەخۆشییەکی درێژخایەنه كه تووشى دوو توێى پێست ده‌بێت، هه‌یانه له ڕاده‌ى پێست دێنه ده‌ره‌وه و هه‌یانه به شێوه‌ى زیپکەى وردی ژێر پێست ده‌مێننه‌وه، کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەلایه‌ن خانماندا زیاتر بەدی دەکرێت. زیپکە زیاتریش لە دەموچاو دروست دەبێت، بەتایبەتی کوڵمەکان، لوت، ناوچەوان، لەگەڵ ئەوەیشدا هەندێك جار لە مل، سنگ، سەرشان و پشت دەبینرێت.
چەندان جۆر چارەسەری بۆ زیپکە وردەکانی ژێر پێست هه‌یه له‌وانه (سه‌ردانیكردنى پزیشكى تایبه‌ت به پێست بۆ ئه‌وه‌ى چارهسهركردنت به‌شێوەی دەرمان وەك: مەرهەم و کرێم و جێڵ و گولاج له مادەکانی کلیندامایسین و ئەرسرۆمایسین، بۆت بنووسێت و به‌كارى بهێنیت و ڕێنمایى تایبه‌ت وه‌رگريت - ئه‌گه‌ر بته‌وێت چاره‌سه‌ره‌كه خێرا بێت ئه‌وا ڕۆژانە پێویسته شووشتنی دەموچاو بە سابوون بكرێته به‌رنامه و به‌شێك له ژیان - هه‌روه‌ها دەستکاری زیپکەکان نەكرێت و هه‌وڵى ته‌قاندن و ده‌رهێنانى نه‌درێت - به‌كارهێنانى خه‌یار و پرته‌قاڵ به شێوه‌ى لهتكراوى بۆ چاره‌سه‌رى - لێدانى ماست له ڕوومه‌ت و شوێنى ده‌رچوونى زیپكه‌كان).
لەدوای بەتاڵکردنەوەی زیپکە له سه‌نته‌رێكى جوانكارى یاخود ته‌قاندن به ده‌ست، چى بكه‌ین له شوێنى زیپكه‌كه؟
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد هیچ هونه‌رێك نییه كه تۆ زیپكه‌ت هه‌بوو بیتهقێنى بگره ڕێگه بۆ زیادبوونى خۆش ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها زیپكه بهتاڵكردنهوهیش كارى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى نییه و ئه‌وه پێویستى به پزیشك یاخود كه‌سانى پسپۆڕه له‌و بواره.
ئه‌گه‌ر هاتوو بەتاڵکردنەوەى زیپکەتیش له سه‌نته‌رێكى جوانكارى كرد یاخود ته‌قاندنى زیپكه به ده‌ست ڕوویدا ئه‌وه پێویسته بۆ شوێنه‌كه‌ى بە سابوون و ئاوێکی شلەتێن بشۆرێت، هه‌روه‌ها سەهۆڵ بخەرێتە ناو نایلۆن یان پارچە قوماشێکی خاوێن و پاشان سەهۆڵەکە بخەرێته سەر شوێنی زیپکەکە بۆ ماوەی 5 خوولەك، ئه‌وكات هەر پێنج خوولەك جارێك کردارەکە دووبارە بکەرەوە بۆ چەند جارێك. ئه‌مه‌یش ته‌نیا بۆ کەمکردنەوەی سوربوونەوە و هەونهکردن و هەڵنهئاوسانی شوێنی زیپکەکەیه.
تا چه‌ند پێست تۆنەرى پێویسته؟
لەدوای پاککردنەوەی پێست له مكیاژ بە پاککەرەوەى تایبه‌ت ده‌بێت هه‌موو خانمێك تۆنه‌ر به‌كار بهێنێت، ئه‌مه‌یش زۆر به‌سووده بۆ لابردنی هەر پیسییەك کە مابێتەوە بە پێستەوە و هەروەها بۆ ڕێککردنەوەی pHى پێستیش زۆر به سووده، جگه له‌وه‌یش هەندێك جۆری تۆنەر شێدارکەرەوەیشی تێدایە كه سوود به خێرا هاتنى خوێن ده‌دات بۆ پێست.
تۆنەر پێكهاته‌كه‌ى پێکهاتووه لە ئاو و ترشی ستریک و پوختەکراوی گژوگیا و هەندێک پێکهاتەی تر‌ى كیمیاوى كه‌م ڕێژه، هەندێك جۆری تۆنەریش هه‌یه بە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە پێستی چەور کحولیشان تێدایە تاکو یارمەتی زوو وشکبوونەوەیان بدات بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی سووربوونەوەی پێست له كۆتایدا.
بۆ چارەسەری سووتانى له ڕووخساریان خانمان چى بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر شوێنی سووتاوه‌كه بڵقی نەکردبوو ده‌توانین خێرا ئاوی ساردی پێدا بکەین، یان پەڕۆی پاك بە بەفراو تەڕ بکەین و لەسەری دایبنێن چەند جارێكیش دووبارەی بکەینه‌وه سوودى زیاتر ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشى نزیكتر ده‌بینین، دوای وشککردنەوە بە شلەی هەنگوین چەوری ده‌كه‌ین و بە زەیتی ئەلۆڤێرا یان زەیتی زەیتوون یان زەیتی کونجی یان زەیتی تۆی کەتان چەوری ده‌كه‌ین، کە ئەوانەیشمان نەبوو سپیاوى لێ ده‌ده‌ین، به‌و ڕێگه‌یه زۆر زوو باشتر ده‌بێت و ده‌توانێت بۆ كاره‌كه‌ى ناشرین ده‌رنه‌كه‌وێت.