كۆمسیۆن ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراون، به‌رایین و ئه‌و وێستگانه‌ی به ده‌ست ده‌نگه‌كانیان ژمێردراوه، له ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌ژمار نه‌كراون.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق هاتووه، كۆمسیۆن سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می تۆیه بۆ زانینی ڕاستییه‌كان، ئه‌نجامه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان به‌رایین و وێستگه‌كانی ژماردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی ناگرنه، ئه‌و وێستگانه‌ی كه به‌ده‌ست ده‌نگه‌كانیان ژمێردراوه، به تیر و پشك دیارییكراون و ئنجا ده‌ست به ژماردنیان كراوه و به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگه‌كان ڕه‌وانه نه‌كراوه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی كۆمسیۆن به جۆرێك له پاشه‌كشه هه‌ژمار ده‌كرێت، له به‌رانبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌و فشاره زۆره دێ، كه هاوپه‌یمانی فه‌تح و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌ر كۆمسیۆن دروستیان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵاندنی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر شه‌قام و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌كه‌ن.
پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكان به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌وان به هه‌ر نرخێك بێ ئه‌و ئه‌نجامه قبووڵ ناكه‌ن و ئاماده‌ی ته‌واوییشیان هه‌یه كه بچنه سه‌ر شه‌قام و باره‌گه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در له شار و شارۆكه‌كان بسووتێنن.