ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق كه سه‌رجه‌م میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق له خۆ ده‌گرێت، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به پووچه‌ڵ ناوی ده‌به‌ن، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بكه‌ن.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی، له پێناوی پاراستنی كه‌رامه‌تی گه‌ل و سه‌روه‌ری عێراق، شه‌رعیه‌تیشی له فتوای زانایانی ئاینی وه‌رگرتووه، بۆ گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌م ئه‌ركه.
ئاماژه دراوه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێشهاته ترسناكانه‌ی كه خۆی له یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر له ساخته‌كاریكردن ده‌بینێته‌وه، به ڕووی دووپات له شكستی و ناكارامه‌یی كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێسته ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌یشی كه ڕای گه‌یاندووه به پووچه‌ڵ هه‌ژماری ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌ره‌ی موقاوه‌مه كه خۆی ته‌رخان كردووه بۆ عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ناتوانێ ڕێ به‌و پرۆژه چه‌په‌ڵانه بدات، كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئه‌مه ته‌نیا له خزمه‌تی "داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكا"یه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پرۆژانه كه ئازادی كه‌سی و ئازادی ده‌ربڕین له‌ناو ده‌به‌ن، دادگه‌ریشیان بۆ گۆڕیوه بۆ "دادگه شه‌رعییه" نابووته‌كان، له‌سه‌ر ئازادیخوازان له ڕۆڵه‌كانی گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن كه خواسته چه‌په‌ڵانه بێنه دی.