سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبای یاریزانی فڕه‌نسی واژوو بكات له مێركاتۆی هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م نووسیویه‌تی، ئێسته پێوه‌ندیی مینۆ رایۆلای بریكاری كاره‌كانی پۆل پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید باش بووه، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر پێوه‌ندییه‌كانیان باش نه‌بوو.
ئه‌م باشبوونه‌ی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا، وا ده‌كات پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ مه‌درید ئاسانتر بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئێسته یانه‌ی ریال مه‌درید پێیان وایه پۆل پۆگبا یاریزانێكی ته‌واو پێگه‌یشتووه و سوودی بۆ پێكهاته‌ی مێرنگی ده‌بێت.
پۆل پۆگبا له هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی دێت و پێشتریش رای گه‌یاندبوو، ده‌یه‌وێت روو بكاته ریال مه‌درید.
پرسیاری رژد له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، ئایا ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆگبا ده‌كات؟