یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سندووقی وه‌به‌رهێنانی سعوودییه‌وه كڕایهوه، به‌رپرسانی یانه‌كه له ئێسته‌وه پلان بۆ مێركاتۆی هاوینی داهاتوو داده‌نێن.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیتالیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی نیوكاسڵ دوو یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوسی كردووه‌ته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات.
یانه‌ی نیوكاسڵ هه‌فته‌ی رابردوو بووه موڵكی سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه، كه ده‌گوترێت جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتالی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كارگێڕیی نوێی یانه‌ی نیوكاسڵ بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی بۆ پشتگیریكردنی تیپه‌كه دابین كردووه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، فیدریكۆ كیێزا و ماتیاس دی لێخت، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوس، له هاوینی داهاتوودا له سه‌رووی ئامانجه‌كانی یانه‌ی نیوكاسڵن.
هه‌رچه‌نده پێناچێت یوڤی ده‌ستبه‌رداری كیێزا ببێت، چونكه به به‌شێك له داهاتووی یانه‌كه‌ی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، نیوكاسڵ چه‌ند یاریزانێكی تریشی له خولی ئیتالیا كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه ئارۆن رامسی له یوڤی، كه یانه‌كه‌یشی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ببێت، له‌گه‌ڵ فرانك كیسێی یاریزانی ئه‌ی سی میلان، هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزانی ئینته‌رمیلان برۆزۆڤیچ و ستیڤان دی فرێ.