له ماوه‌ی مانگێكدا كۆمپانیای نۆكیا دووه‌م مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مه بووه‌ته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ كۆمپانیاكه و به‌رهه‌مه‌كانی كه جارێكی تر بڵاو ده‌بنه‌وه و خه‌ڵكی پێی ئاشنا بوونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كۆمپانیاكه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له جۆری ''Nokia G300''ـه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمپانیاكه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی باش و ناوازه ناكه‌وێت.
نۆکیا دووبارە نوێکاری دەکات لە بەرهەمەکانی
مۆبایله‌كه‌ی نۆكیا ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به كوالێتییه‌كی باش و نوێترین سیستمی ئه‌ندرۆید، وا بڕیاره هه‌ر مۆبایلێك به‌رهه‌م بێنێت، تازه‌ترین سیستمی ئه‌ندرۆیدی بۆ دانێ كه ئه‌ویش ئه‌ندرۆید 11یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه بریتین له شاشه‌یه‌ك كه 6.52 ئینجه به‌روونی 720 به 1600 پیكسڵ، رامی چوار گێگابایته به میمۆری 64 گێگابایت و پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 480، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته نزیكه‌ی 200 دۆلار.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فیندله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازی، یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.