پیاوێكی ته‌مه‌ن 88 ساڵی، هێشته له یاریكردن به‌رده‌وامه و گۆڵپارێزی تیپێكه و ده‌ڵێت دره‌نگ ده‌ستم پێ كردووه.
یاریزانانی تۆپی پێ ره‌نگه هه‌ر تا ته‌مه‌نی 40 ساڵی و كه‌مێك زیاتر هێزی یاریكردنیان بمێنێت، به‌ڵام ئالان كامسێل كه ته‌مه‌نی 88 ساڵه، هێشته یاریی ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت: تا ته‌مه‌نی 40 ساڵی هیچ حه‌زم له یاریی تۆپی پێ نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه زۆر به خێرایی حه‌زم چووه ئه‌م یارییه.
پێده‌چێت ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه له بواری وه‌رزشدا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بێت.
ئالان كامسێل له تیپی Penrhyn Bay Stollers FC، له ناوچه‌ی لاندۆندۆ له وێڵز یاریی ده‌كات و به‌هێز و چوست و چالاكیش دیاره.
"مامه ئالان" سه‌ره‌تا هێرشبه‌ر بووه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نه‌وه بووه‌ته گۆڵپارێز و چاویلكه‌ش له چاو ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستی له خۆشه‌ویستیی تۆپی پێ به‌رنابێت و هه‌ر به‌ره‌ده‌وامه.