گوته‌بێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
جه‌لال سه‌عید ئه‌ندام و گوته‌بێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م، به وشه سپۆرتی راگه‌یاند: "سبه‌ی پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به به‌شداریی 16 یانه ده‌ست پێ ده‌كات".
گوتیشی: "خولی نایاب لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، سەرقافلەی خولەکانی تۆپی پێیە، دەخوازین و داواکارین ململانێ و رکابەرییەکان لەوپەری گیانی وەرزشی و پێشکەوتن و جوانی تۆپی پێدا بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە نایاب، بە دوو قوناغ بەرێوە دەچێت، دوو یانەی دواوه‌ی ریزبەندی له كۆتایی خوله‌كه‌دا بۆ پلە یەک دادەبەزن، یارییەکانیش لە رۆژانی پێنجشەم وهەینی ئەنجام دەرێن، هه‌روه‌ها سوود لە رۆژانی چوارشەم و شەمووش وەردەگیرێت بۆ ئەنجامدانی هەندێ لە یارییەکان".
جه‌لال سه‌عید بۆ وشه سپۆرت ئاشكرای كرد "دوای ئه‌نجامدانی هەر سێ گەڕێك، یارییەکانی گەڕی چوارەم لە رۆژانی دووشەم و سێشەم دێنه ئه‌نجامدان، بە ره‌چاوکردنی جیاوازی نێوان یارییەکانیان".
خولی نایابی كوردستان بە 30 گەڕ بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، كۆی گشتی یارییه‌كانی 240 یارییه، كه هەر یانەیەک 30 یاریی ئەنجام دەدات.
خولی نایابی كوردستان، كه یه‌كه‌م وه‌رزی له 2006-2007 ده‌ستی پێ كرد، ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته 16مین وه‌رز كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌یه وه‌رزی رابردوو یانه‌ی برایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.