یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانی گه‌شتی سعوودیه بكات، كه رۆژی شه‌مووی داهاتوو یارییه‌كی به‌هێز و گرنگیان له‌وێدا هه‌یه.
یاریزانان و ئه‌ندامانی یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م، دوای پێنج سه‌عات چاوه‌ڕوانی له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، دواجار گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان، دوای ئه‌وه‌ی سعوودییه‌كان ره‌زامه‌ندیی هاتنی ئه‌وانیان بۆ وڵاته‌كه‌یان نه‌دا.
یانه ئێرانییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هاوئاهه‌نگیی پێشتر كه كراوه، به‌ڵام وڵاتی میواندار ره‌زامه‌ندیی نه‌دا بچینه وڵاته‌كه‌یان، دا‌واشیان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران كرد، له رێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاوه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه بكه‌ن.
بڕیاره رۆژی شه‌مووی داهاتوو له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، هه‌ردوو یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی وهیلالی سعوودی له ریاز به‌یه‌ك بگه‌ن.
هیلالی سعوودی له قۆناغی پێشوودا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئیستقلالی ئێرانی‌دا تۆمار كرد و له قۆناغی هه‌شتیشدا به‌رامبه‌ر پێرسپۆلیس یاریی ده‌كات.
یارییه‌كانی نێوان یانه‌كانی سعوودیه و ئێران، به هۆی بوونی كێشه‌ی سیاسی له نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌موو كات به‌هێزن و ململانێی تووندی تێدایه، كه‌شێكی دوور له وه‌رزشیش باڵ به‌سه‌ر هه‌ستی جه‌ماوه‌ر و یاریزانان ده‌كێشێت، زۆرجاریش كێشه و گرفت رووی داوه.