مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی له ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار كرد بۆ كۆچی دوایی "خه‌سرۆ عه‌ونی"ی برای.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاوخه‌می خۆی به وه‌زیری شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار گه‌یاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن، گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
له به‌رانبه‌ردا، وه‌زیری شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی، بۆ پێوه‌ندیی و هاوخه‌می سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ربڕی.