ئه‌م گڵۆپه كه له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داگیرسا، به‌مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وا دێت یان تێكچوونی سێنسه‌ری هه‌وایه له‌ناو تایه‌كاندا، چونكه ئه‌م گڵۆپه تایبه‌ته به ''سیستمی چاودێریكردنی په‌ستانی ھه‌وای تایه‌كانی ئۆتۆمبێل''. بێ چوونه لای كه‌سانی شاره‌زا، چه‌ند ڕێیه‌ك هه‌ن ده‌توانی خۆت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌یت.
له‌مباره‌یه‌وه كارزان ڕه‌شاد شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه‌ت له جۆری ''سیستمی ناڕاسته‌وخۆی پێوانی په‌ستانی ھه‌وای تایه‌كان'' بێت، ئه‌وا له‌كاتی ھه‌ڵبوونی ئه‌م گڵۆپه، ده‌بێ گێچی ھه‌ر چوار تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت و پاشان ئه‌گه‌ر دوگمه‌ی تایبه‌ت به ''ڕیستارت'' كردنه‌وه‌ی ھه‌ستیاری ھه‌وای تایه‌ی تێدایه، بۆ سێ تا شه‌ش چركه دایبگره و په‌نجه‌تی له‌سه‌ر ھه‌ڵمه‌گره، خۆی ده‌كوژێته‌وه.
ئەم شارەزایە چەند ڕێیەکی خستەڕوو کە خۆت دەتوانی بەکاریبهێنی وەک چارەسەر
ئه‌وه‌شی گوت، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گڵۆپه‌كه به دوگمه‌كه ناكوژێته‌وه، بۆ ئه‌مه پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێبخوڕی بۆ ماوه‌ی 20 كیلۆمه‌ترێك، به‌و په‌ستانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ری ده‌كوژێته‌وه، ئه‌مه بۆ كاتێك ڕاسته كه تازه هه‌وات تێ كردووه‌ته‌وه.
جۆری دووه‌میش ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر سیستمی ھه‌وای ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له جۆری ''سیستمی ڕاسته‌وخۆی چاودێری په‌ستانی ھه‌وای تایه‌كان'' بوو، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ھه‌ڵبوونی گڵۆپی ئاگاداری یان ڕسته‌ی پشكنینی ھه‌وای تایه، ده‌بێت ھه‌ر پێنچ تایه‌ی ئۆتۆمبێل بپشكنرێت واتا ''سپێریش''، یان زۆربه‌ی كات له‌م جۆره سیستمه له‌سه‌ر شاشه‌ی داشبۆرد، پێشانت ده‌دات كه كام تایه ھه‌وای كه‌مه، پێویسته دووباره ھه‌وای بخه‌یته ناو و پاشان له‌سه‌ر شاشه‌كه به پرۆگرام ده‌توانی گڵۆپه‌كه بكوژێنیته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ندێك حاڵه‌ت ناكوژێته‌وه، بۆیه گوتی، ئه‌گه‌ر گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه له ھه‌ردوو جۆره‌كه كه ئاماژه‌م پێ داوه، له پاش ئه‌و پشكنین و تێكردنی ھه‌وا نه‌كوژایه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت سه‌ردانی بریكاره ڕێپێدراوه‌كانی جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌ی تا له‌ڕێی ئامێری تایبه‌ت، پشكنین بۆ ھه‌ستیاری ھه‌وای تایه‌كان بكه‌ن و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت بكه‌ن.