گه‌نجانی نێرگه‌له‌كێش له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان داوه‌ته خواردنی ده‌رمانێك گوایه به‌ڵغه‌می سینگیان پاك ده‌كاته‌وه و ته‌ندروستیان ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی وانییه و خراپترین كاره كه به‌رانبه‌ر ته‌ندروستییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، نیان حه‌سه‌ن پزیشكی ده‌رمانساز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ده‌رمانی Ambroxol HCL یان Mucobroxol, Mucofar, Mucosin, Mucosolvan، به ڕێنوێنیی پزیشك به‌كار دێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ھه‌وكردنی بۆڕیی ھه‌وا و سییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ماده ده‌ردراوه‌كان له گه‌وره‌دا و یارمه‌تیی پاككردنه‌وه‌ی سینگیش ده‌دات، جگه له‌وانه كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ڵغه‌م".
ڕوونی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌كار نایه‌ت بۆ پاككردنه‌وه‌ی سینگ له به‌ڵغه‌م و پیسبوونی سی و سینگ، كه گه‌نجان دوای كێشانی نێرگه‌له، فێر بوونه به‌كاری ده‌هێنن، چونكه ئه‌مه ترسناكه و كێشه‌ی تری ته‌ندروستییان بۆ دروست ده‌كات.
ئاماژه‌ی دا ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، تووشی چه‌ندان كاریگه‌ریی لاوه‌كی ده‌بنه‌وه وه‌ك ناته‌واویی كۆئه‌ندامی ھه‌رس و ڕشانه‌وه، خوورین و په‌ڵه‌ی پێست و لیرك و سه‌رئێشه و گێژبوون، ئه‌مه‌یش به‌هۆی به‌هێزیی دهرمانهكهوهیه.
نێرگه‌له، ئه‌و دووكه‌ڵه سپییه به‌رده‌وامه‌ی كه مرۆڤایه‌تی كردووه‌ته كۆیله‌ی خۆی، له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بووه به كولتوور و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك بازرگانییه‌كی گرنگ و له ئه‌وروپا به چیرۆكێكی پیرۆز سه‌یر ده‌كرێت. ئێسته ئه‌م دیارده‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ له كوردستانیش په‌ره ده‌ستێنێت. به‌رده‌وامیش پزیشكان هۆشداریی ده‌ده‌نه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كێشانی نێرگه‌له، له داهاتوودا نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م ڕوو له زیادبوون ده‌كات. به‌ڵام كه‌س گوێ ناگرێت و هاووڵاتییانیش كه‌مترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر نێرگه‌له هه‌یه.