به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان له كاتی دیارییكراوی خۆی و به‌بێ دواخست دێته ئه‌نجامدان.
دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانیان كۆتایی هاتووه و یه‌كشه‌می داهاتوو 17ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، كه په‌یامنێری "وشه" تێیدا ئاماده‌بوو، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر هاته ئه‌نجامدان.
دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د گوتی: "لێره‌وله‌وێ ده‌نگۆ و قسه‌وباس له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام لێره‌وه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی دیارییكراوی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چن".
گوتیشی: "به پێی رێنماییه‌كانی پێشوو، كه له چوار ساڵ و هه‌روه‌ها هه‌شت ساڵی رابردوودا به‌كاربراون، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش به‌ڕێوه ده‌چێت".
هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان به پێی یاسای ژماره 18ی ساڵی 1986ی حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام به رێنمایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوكات لیژنه‌یه‌كی باڵا سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
شاكر سمۆ رای گه‌یاند، چاوه‌ڕێ بوون یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان، به‌ڵام هێشته ده‌رنه‌چووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری "وشه"، كه بۆچی یاسایه‌كی تایبه‌ت له كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ده‌رناچێت،
شاكر سمۆ گوتی "له كوردستانیش هه‌وڵمان داوه یاسایه‌كی تایبه‌تمان بۆ ئه‌م كاره هه‌بێت، پرۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، به‌ڵام هێشته نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی یانه‌كانی كوردستاندا، چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری له ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كان ده‌كرێت، به تایبه‌تی له یانه گه‌وره‌كاندا، به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی وه‌رزشی خۆیان به‌ربژێر كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری "وشه"، كه گه‌ره‌نتی پاراستنی مافی خۆبه‌ربژێركردنی كه‌سانی نوێ له هه‌ڵبژاردنی یانه‌كاندا چییه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش، كه خۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه گوتی: "هه‌موو رێنماییه‌كان به یه‌كسانی و به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كاندا دیته جێبه‌جێكردن، هه‌ر كه‌سێك به پێی رێنماییه‌كان خۆی به‌ربژێر بكات، مافی پارێزراوه، ته‌نانه‌ن له هۆڵی هه‌ڵبژاردن و له رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌دا ده‌توانێت هه‌ڵسێته‌وه و خۆی به‌ربژێر بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نایه‌ته دواخستن، ته‌نیا بۆی هه‌یه پاش و پێش بخرێت، به جۆرێك له ماوه‌ی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردندا ره‌نگه یانه‌كه له رۆژێكی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك دواتر بكرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هۆكارێكی روون و قبوڵكراوی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد "بۆ كه‌سانی بێ بڕوانامه، بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یه‌ك كه‌س ده‌توانێت بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ده‌سته‌ی كارگێڕی خۆی به‌ربژێر بكات، به مه‌رجێك كه‌سه‌كه یاریزانێكی به‌ناوبانگ بێت و خزمه‌تی زۆری یانه‌كه‌ی كردبێت".
یانه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان و چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.