كۆمه‌ڵه چیرۆكی "ئه‌فسانه‌ی مانگ" له‌لایه‌ن "ماڵی كتێب" له هه‌ولێر چاپ كراوه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه.
كتێبه‌كه له‌لایه‌ن عادل قادری نووسه‌ر نووسراوه و به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م كتێبه هه‌شت چیرۆكی جیاواز له خۆ ده‌گرێت و هه‌ندێك له چیرۆكه‌كانیش ڕه‌هه‌ند و ته‌عبیری سیاسی‌یان هه‌یه.
عادل قادر خۆی له شاری جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌نیشێ، بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، چه‌ند چیرۆكێكی په‌رتووكه‌كه‌ی بریتییه له شرۆڤه‌ی پێوه‌ندیی نێوان تاكی كورد له‌گه‌ڵ فارس و عه‌ره‌ب و تورك و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
وه‌ك نووسه‌ر ڕوونی كرده‌وه، یه‌كێك له چیرۆكه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی، باس له كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات كه ڕاڤه‌ی دنیابینیی فارسێك ده‌كات له به‌رانبه‌ر كۆڵبه‌رێكی كورد كه چۆن لێی ده‌ڕوانێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات .
جێی ئاماژه‌یه "ئه‌فسانه‌ی مانگ" له دووتوێی 120 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و ماڵی كتێب له هه‌ولێر چاپی كردووه و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د