په‌رله‌مانتار و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، پارتی هه‌میشه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان درێغی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت هۆكاری ئه‌وه بوون كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی وه‌ك جێبه‌جێكاری به‌ڵێنه‌كانی ده‌ربكه‌وێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، سارا چاوشلی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕوامان به پڕه‌نسیب و به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه و بۆ داهاتوویش بڕوامان به سیاسه‌ته‌كانیان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ده‌ستی هێنا، ده‌ریده‌خات خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیان له‌وه‌ی كه پارتی باشترین خزمه‌تی كردوون و داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه له به‌غدا.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌ڕێوه چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێسته توانیویه‌تی 33 كورسیی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات.
به بڕوای سارا چاوشلی، پارتی سیاسه‌تی روونه و هه‌میشه له رووه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌وه كاری كردووه و كاری بۆ به‌هێزبوونی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كردووه، هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه پارتی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان یه‌ك ده‌نگه، به‌رده‌وام به كردار سه‌لماندوویه‌تی، به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه له خزمه‌تكردنی كوردستان، هه‌روه‌ها له كابینه‌ی نۆیه‌مدا هاووڵاتییان دڵخۆش بوون به چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌میشه تاكه حزب بووه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو سێكته‌ره‌كان و داوده‌زگاكان، له رووی سه‌قامگیری و ئاشتی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی پاراستووه.
لای خۆیه‌وه حوسێن مام ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی حزبێكه هه‌میشه له به‌ره‌ی گه‌ل بووه، به‌رگری له میله‌ت و خۆی كردووه، دژی دوژمنانی كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، سه‌رباری ئه‌وه‌یش كاری بۆ به‌هێزكردنی كوردستان كردووه كه ئه‌وانه‌یش كۆمه‌ڵێك هۆكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی