شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به نزیك له لاهوور جه‌نگی داده‌نرێ، پاسه‌وانێكی ده‌روازه ستی له سلێمانی كوژرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی گوت، شه‌وی ڕابردوو كارمه‌ندی پرسگه‌ی ده‌روازه ستی له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه‌وه كوژراوه، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر رێوشوێنی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو سیتییه‌كه به‌رانبه‌ر گرتووه‌ته‌به‌ر.
بافڵ تاڵه‌بانی رای گه‌یاندبوو كه رووداوه‌كانی كوشتن و رفاندن له سلێمانی كه‌م بووه‌ته‌وه
ئه‌و شایه‌تحاڵه گوتی، ئه‌و كارمه‌نده ناوی هه‌ڤاڵه و هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی هیچ زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه نه‌داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌نكار عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نووس له سلێمانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئه‌و كه‌سه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌روازه ستی كوشتووه، كوڕی حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتییه كه نزیكه له لاهوور جه‌نگی".
"وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندیی به نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ناو یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی رای گه‌یاندبوو كه رووداوه‌كانی كوشتن و رفاندن له سلێمانی كه‌م بووه‌ته‌وه.