مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پشتگیریكردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رز ھه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌ردوولا خوازیاربوون كه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تێكی گشتگیر بێت و به‌بێ جیاوازی، خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته و هاووڵاتییانی عێراق بكات.