گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی نه‌وت و به‌نزین رای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه كه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی راگه‌یاندووه، حكووه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه به‌نزین بۆ هاووڵاتییان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی دنیا به‌رزبۆوه كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش.
هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌ڵێ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هاوئاهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تا له داهاتوودا ته‌نگژه دروست نه‌بێت.
مانگی رابردوو، د.كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و رای گه‌یاند، كه بڕوای به وه‌زیری نه‌وتی عێراق هێناوه ڕۆژانه بڕێكی زۆر به‌نزین له به‌غداوه ره‌وانه بكرێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش نرخی به‌نزین دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی، به‌ڵام ئێسته باس له‌وه ده‌كرێ به‌غدا ناردنی ئه‌و به‌شه به‌نزینه‌ی بۆ كوردستان راگرتووه.
د.جووتیار عادل له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین كاتدا، "بۆیه هاووڵاتیيان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه".