ئه‌مڕۆ له خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند هه‌لێكی باشی بۆ ره‌خسا به ته‌نیا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی له بایرن میونشن وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گه‌ڕی هه‌شته‌می بۆندسلیگا درێژه‌ی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به بردنه‌وه‌ی هۆفێنهایم به‌سه‌ر كۆڵن به ئه‌نجامی 5-0 گۆڵ ده‌ستی پێ كرد.
له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند، هه‌لێكی باشی بۆ ره‌خساوه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی بگرێت، كه ئێسته بایرن میونشن له پله‌ی یه‌كه‌مه به 16 خاڵ.
دۆرتموند، كه له پله‌ی سێیه‌مه به 15 خاڵ، له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ماینز یاریی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیباته‌وه ده‌چێته پله‌ی یه‌كه‌م.
هاوكات هه‌لێكی باشتر بۆ دۆرتموند ئه‌وه‌یه، سبه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگ و بایه‌رلیڤه‌ركوزن، كه هه‌ریه‌كه‌یان 16 خاڵیان هه‌یه و له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌من، به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن و شكستی هه‌ریه‌كه‌یان به سوودی دۆرتمونده.
هه‌روه‌ها فرایبۆرگ، كه وه‌ك دۆرتموند 15 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی چواره‌مه، ئه‌مڕۆ ئه‌ركی قورسه و به‌رامبه‌ر لایپزیگ یاریی ده‌كات و شكست و به‌رامبه‌ربوونی له یارییه‌كه‌دا، هه‌ر له سوودی شێره‌كانی فێستیڤاڵنه.
هانده‌رانی دۆرتموند ئه‌مڕۆ چاویان له هالاندی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌یانه، تا گۆڵ بكات و بردنه‌وه بۆ تیپه‌كه‌یان تۆمار بكات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له بۆندسلیگا:
بۆروسیا دۆرتموند – ماینز 16:30
فرایبۆرگ – لایپزیگ 16:30
ئینتراخت فڕانكفۆرت – هێرتابه‌رلین 16:30
گرۆیتهر فۆرت – بۆخوم 16:30
یۆنیون به‌رلین – ڤۆلفسبۆرگ 16:30
مۆنشنگلادباخ – شتوتگارت 19:30.