وه‌لفی ''PCV'' كه كورتكراوه‌ی ''Positive Crankcase Ventilation Valve'' به‌زمانی كوردی به مانای ''وه‌لفی هه‌وا گۆڕكێی كڕانك كێس'' دێت، به زمانی بازاڕی و ناوچه پیشه‌سازییه‌كان پێ ده‌گوترێت ''سێد وه‌لف''، ئه‌م وه‌لفه ئه‌ركی بریتییه له كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمی كرانك كێس بۆ ناو ده‌كشنی سارد و پاشان سووتانی له‌ناو بزێنه‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' رای گه‌یاند، هه‌ڵمی ناو كرانك كێس دروست ده‌بێ له ئه‌نجامی دزه‌كردنی گازی ناو ژووری سووتان به‌ناو ڕینگهكانی پستۆن و هه‌ڵمی ناو ڕۆن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه بمێنێته‌وه له‌ناو كرانك كێس، زۆر مه‌ترسی هه‌یه بۆ بزوێنه‌ر وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستان و ته‌قینی لاستیكی كێسی ڕۆن و خراپكردنی كوالێتی ڕۆن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بشكرێته ده‌ره‌وه، مه‌ترسی هه‌یه بۆ ناو ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، بۆیه ئه‌م سیستمه دانراوه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه و دووباره ده‌سووتێته‌وه له‌ناو بزوێنه‌ر.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه شوێنی وه‌لفی PCV به‌زۆری له لاته‌نیشت و له‌سه‌ر قه‌پاغی كه‌وه‌ر داده‌نرێ و به‌سۆنده ده‌به‌سترێته‌وه به ده‌كشنی ساردی بزوێنه‌ر.
ئەم وەلفە کاری گرنگ لە بزوێنەردا ئەنجام دەدات
نیشانه‌كانی جام بوونی وه‌لفی PCV به داخراوی چییه:
یه‌كه‌م - به‌رزبوونی په‌ستانی ناو بزوێنه‌ر و ته‌قینی واشهرهكان.
دووه‌م - ته‌قینی لاستیكی كێسی رۆن یان چپنهی كێسی ڕۆن.
سێیه‌م - زووتر خراپبوونی كوالێتی ڕۆن و سووتانی ڕۆن به بزوێنه‌ردا.
چواره‌م - هه‌بوونی دووكه‌ڵی شین له ئهگزۆسهوه.
نیشانه‌كانی جام بوونی وه‌لفی PCV به كراوه‌یی چییه:
یه‌كه‌م - تاك ئیشكردنی بزوێنه‌ر.
دووه‌م - سه‌رفكردنی ڕۆن.
سێیه‌م - چه‌وربوونی وه‌لفه‌كه و ده‌وروبه‌ری سۆنده‌كه‌ی به ڕۆن.
چواره‌م - گران هه‌ڵبوونی بزوێنه‌ر.
پێنجه‌م - له‌رزین و ناجێگیریی ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی سلۆری.
شه‌شه‌م - هه‌بوونی دووكه‌ڵ له ئه‌گزۆس.
حه‌وته‌م - هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆرد.