وان‌دا نارا هاوژینی ئیكاردیی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی، له تۆری ئینستاگرام له سۆشیال میدیا ئانفۆڵۆی هاوژینه‌كه‌ی كردووه و پێده‌چێت نێوانیان تێكچووبێت، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئیكاردی ناپاكیی هاوسه‌ری له وان‌دا كردبێت.
وادیاره پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان وان‌دا نارا و ماورۆ ئیكاردیی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
وان‌دا شه‌وی رابردوو پۆستێكی ناڕوونی كردووه و نووسیویه‌تی: "خانه‌واده‌یه‌كی تریش به هۆی ... تێكدا"
وان‌دا نارا كه ژنێكی سه‌رنجڕاكێشه و چه‌ندان ڤیدیۆی رووتیشی بڵاو بوونه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی 33 ساڵه، دوو منداڵی له ئیكاردی هه‌یه، پێشتریش هاوژینی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ماكسی لۆپێز بوو، به‌ڵام ئه‌وی بۆ ئیكاردی جێ هێشت.
پێشتر باسی ئه‌وه ده‌كرا ئیكاردی ناپاكی له لۆپێزی هاوڕێی كرد و واندای لێ برد، ئێسته‌ش وان‌دا ئیكاردی تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ناپاكی لێ كردووه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئیكاردی پێوه‌ندیی سۆزداری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی دروست كردووه.
وان‌دا له 2013 له لۆپێز جیا بووه‌وه، دوای شه‌ش مانگ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئیكاردی كرد، له كاتێكدا ئیكاردی و لۆپێز هاوڕێی زۆر نزیكی یه‌ك بوون و له ئیتالیا ئیكاردی سه‌ردانی ماڵی لۆپێزی ده‌كرد.
وان‌دا نارا له جه‌ژنی ڤالنتاینی رابردوو بۆ ئیكاردیی نووسیبوو "تۆ باشترینی له‌سه‌ر جێگه!"، به‌ڵام ئێسته به ناپاكی تۆمه‌تباری ده‌كات.
هێشته بارودۆخه‌كه روون نییه و له رۆژانی داهاتوو پێده‌چێت رووخساری ته‌واوی كێشه‌كه ده‌ربكه‌وێت.