راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تۆپی پێ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ده‌زانێت مه‌شقی تیپێكی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه و ئامانجی ئه‌وه‌یه تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته پله‌یه‌كی به‌رز له خولی عێراقدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئۆكتۆبه‌ر، تاریق جه‌رایای تونسی به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو، سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیی تیپه‌كه‌شی كرد.
تاریق جه‌رایا پێش ئه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه ببات، بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد و به شێوه‌یه‌كی ساده‌ش له‌گه‌ڵ میدیاكاران مامه‌ڵه‌ی كرد، كاتێك هات و ته‌وقه و سڵاوی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كه‌ی میدیاكاران كرد.
تاریق جه‌رایا گوتی: "سوپاسی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌م ئه‌و متمانه‌یان به من دا مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وه‌ربگرم، پشت به خوا جێی ره‌زامه‌ندییان ده‌بم".
گوتیشی: "یانه‌ی هه‌ولێر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له جیهانی عه‌ره‌بییشدا ناسراوه و یاریزانی ئاستبه‌رزی هه‌یه".
راهێنه‌ره تونسییه‌كه دوایاریی یانه‌ی هه‌ولێری به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف بینی، كه هه‌ینیی رابردوو كرا، له‌مباره‌شه‌وه گوتی: "دوایاریی تیپه‌كه‌م بینی و ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو، شایه‌نی بردنه‌وه بوو، ئێمه‌ش هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه به‌رزتر بكه‌ینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی په‌یژه‌یی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببیه‌ین، سه‌ركه‌وتنیش له خواوه‌یه".
په‌یامنێری "وشه" پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، ئایا چه‌ند كاتی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه رابێت و ئاستی تیپه‌كه به‌رز بكاته‌وه، ئه‌و گوتی: "بۆی هه‌یه له یاریی داهاتوودا ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌ربكه‌ون و هیوامان وایه بتوانین تیپه‌كه بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رز، چونكه تیپه‌كه له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده‌یه و یاریزانی باشی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشتری بكه‌ین".
جه‌رایا رایگه‌یاند "زانیاریی باشمان له‌سه‌ر خولی عێراق و تیپه‌كان و یانه‌ی هه‌ولێریش هه‌یه، ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ئه‌م ئه‌ركه‌م قبوڵ نه‌ده‌كرد، پێش یانه‌ی هه‌ولێریش نزیك بووم له‌وه‌ی مه‌شقی یانه‌ی مینا وه‌ربگرم، به‌ڵام دواتر رێكنه‌كه‌وتین".
هه‌روه‌ها رای گه‌یاند "یانه‌ی هه‌ولێر هیوا و ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تیی ناوچه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئێمه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه ده‌كه‌ین و هیوادارین جه‌ماوه‌ر پاڵپشتییمان بكه‌ن".
تاریق جه‌رایا یاریزانانی ئێسته‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كردووه و هاتووه‌ته سه‌ر تیپێكی ئاماده، به‌ڵام به‌ڵێنی دا به‌رپرسیاره‌تی تیپه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، له‌م باره‌شه‌وه گوتی: "ده‌زانم مه‌شقی تیپێكی گه‌وره و جه‌ماوه‌ریم وه‌رگرتووه و تیپه‌كه‌ش یاریزانی باشی هه‌یه و پێم وایه باشترین یاریزانه‌كان له تیپه‌كه‌دان، به هیوای ئه‌وه‌م ستافی مه‌شق و یاریزانان هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانمان سه‌ركه‌وتووبن".
ددانی به‌وه‌شدا نا "من و ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش ئامانجمان ئه‌وه‌یه باشترین ئه‌نجام بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ست بهێنین و له پله‌یه‌كی به‌رزی ریزبه‌ندیی خولی عێراقدا بێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی خۆی، راهێنه‌ری تونسی تاریق جه‌رایا گوتی: "له وڵاتانی وه‌ك تونس، سعودیه، لوبنان و ئوردن، هه‌روه‌ها له فڕه‌نساش كارم كردووه، چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هونه‌ریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕه‌نساش ماوه‌یه‌كی باش كارم بكه‌م و ئه‌زموونێكی باش له‌وێدا په‌یدا بكه‌م".
په‌یامنێری "وشه" پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، بۆچی له زۆربه‌ی ئه‌و تیپانه‌ی كارت له‌گه‌ڵ كردوون، له پۆسته‌كه‌ت دوورخراویته‌وه؟
تاریق جه‌رایا گوتی: "راستییه‌كه‌ی هه‌مووی دوورخستنه‌وه نه‌بووه، له هه‌ندێك یانه خۆم ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك تیپیش دوورخراوینه‌ته‌وه، نازانم ئه‌مه هۆكاری چییه، به‌ڵام ئه‌وه سرووشتی كاره‌كه‌یه، هیوادارم له‌گه‌ڵ ئه‌قڵیه‌تی كاركردنی تۆپی پێی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر بگونجێم و سه‌ركه‌وتووبین".
تاریق جه‌رایا ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجییه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تیی ده‌ست پێ كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقه.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقدا چوار یاریی كردووه، سێ یه‌كسانبوون و دۆڕانێكی هه‌یه و ته‌نیا سێ خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه.