یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا رای گه‌یاند، به پێی پێوه‌ره‌كان لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان، ئه‌م ساڵ شایه‌نی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر نییه.
فڕانك لۆبوف براوه‌ی مۆندیالی 1998 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا، كه ئێسته شڕۆڤه‌كارێكی به‌ناوبانگی تۆپی پێیه، ده‌ڵێت، ئه‌م ساڵ مێسی شایه‌نی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر" نییه.
لۆبوف پێی وایه ئه‌م ساڵ ئه‌و یاریزانه‌ی شایه‌نی خه‌ڵاته‌كه بێت، كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری ریال مه‌دریده.
فڕانك لۆبوف ده‌ڵێت: "یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی به‌خشینی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، یاریی پاكه، ده‌بێت یاریزانه‌كه پێشه‌نگ و نموونه‌یه‌كی به‌رز بێت.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی فڕه‌نسا و یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی ده‌ڵێت: "مێسی شایه‌نی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ نییه، چونكه وه‌رزی رابردوو له یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كارتی سووری وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا حیسابی بۆ بكرێت".
لۆبوف هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: زیدان له ساڵانی 2000 و 2006 نه‌یتوانی بالۆن دۆر بباته‌وه، چونكه هه‌ردوو ساڵ كارتی سووری وه‌رگرتبوو، كه‌واته كه به زیدان نه‌دراوه، نابێت به مێسییش بدرێت، چونكه هه‌مان هۆكار بوونی هه‌یه".
جێی ئاماژه‌یه له ساڵی 2017 كریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی بالۆن دۆری برده‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌مان ساڵدا له یاریی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به كارتی سوور ده‌ركرا.
بڕیاره له 29ی تشرینی دووه‌می داهاتوو براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ ئاشكرا بكرێت، كه ساڵانه گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.