ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌پر له پێناوی بره‌ودان به نووسینی ده‌قی شانۆیی و هاندانی شانۆنامه‌نووساندا، خه‌ڵاتێكی ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كات.
دانا ڕه‌ئووف نووسه‌ر و شانۆكاری ناسراوی كورد، سه‌رپه‌رشتیی خه‌ڵاته‌كه ده‌كات و ناوه‌ندی كه‌پر خه‌ڵاته‌كه‌ی ناو ناوه "خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی". هاوكات مه‌رج و زانیاری بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، بڵاو كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی، بۆ ئه‌و نووسه‌ر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به زمانی كوردی شانۆنامه ده‌نووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به‌شدار بێت. هاوكات شانۆنامه‌نووس ده‌توانێ له ئێسته‌وه تا 15ی شوباتی هه‌موو ساڵێك، ده‌قه شانۆییه‌كه‌ی خۆی بنێرێت بۆ:
[email protected].
ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌پر ئاماژه‌ی داوه، "نووسه‌ر پێویسته ده‌قه‌كه‌ی خۆی به فایلی وۆرد و به فۆنتی یونیكورد بنووسێت، له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌یدا سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بكات، هه‌روه‌ها ده‌قی نێردراو نابێ پێشتر بڵاو كرابێته‌وه یان نمایش كرابێت، جگه له‌وانه‌یش خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی، گرنگییه‌كی زۆر به زمانی كوردی ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ده‌ق ده‌بێت به زمانێكی پاراو نووسرابێت و خاڵبه‌ندی و ڕێنووسی دروستی كوردی ڕه‌چاو كرابێت.
"به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌پر ده‌قه‌كان ده‌خوێننه‌وه و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ ده‌كه‌ن. به‌ده‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌پر، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كان، پرس و ڕاوێژ به نووسه‌ران و پسپۆڕانی تریش ده‌كرێت. شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێراو به بڕی 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك پشتگیرییه‌كی داراییه بۆ نووسه‌ر و ماندووبوونه‌كه‌ی." له ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌پر هاتووه.
ناوه‌ندی كه‌پر له ڕۆژی 27ی ئاداری هه‌موو ساڵێكدا كه ڕۆژی شانۆی جیهانییه، له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ناوی ده‌قی براوه ئاشكرا ده‌كات. بێجگه له‌و بڕه پاره‌یه كه به ده‌قی هه‌ڵبژێراو ده‌درێت، ناوه‌ندی كه‌پر هه‌وڵ ده‌دات ده‌قه‌كه‌یش وه‌ك كتێب چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
كه‌پر ناوه‌ندێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه و چه‌ند نووسه‌ری تاراوگه‌نشینی له‌ژێر خۆی جێ كردووه‌ته‌وه. ئه‌م نووسه‌رانه به هاوبیری و هاوكاریی یه‌كتر كتێبه‌كانی خۆیان چاپ و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. كه‌پر ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه نییه و ڕه‌شنووس له هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه وه‌رناگرێت.