ئازاد جوندیانی سیاسه‌توانی كورد، له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" قسه‌ی جیاواز ده‌كات و ده‌ڵێ، پارتی و بارزانی به هه‌ڵبژاردن تاقی ناكرێنه‌وه.
له دیمانه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به پارتی دا ده‌نگه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه بووه، هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه سه‌رۆك بارزانی و پارتی به هه‌ڵبژاردن تاقی ناكرێنه‌وه، ئه‌وان له‌قۆناغی سه‌خت تاقیكرانه‌وه.
له قسه‌كانی تیشك ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندی كوردستان و وڵاتان و ده‌ڵێ، وڵاتان له‌رێی سه‌رۆك بارزانییه‌وه دۆستایه‌تیمان ده‌كه‌ن، بۆیه پارتی هێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت و لایه‌نه‌كانی تر ناچارن پێوه‌ندی پێوه بكه‌ن.