به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به‌شی پێنجه‌می چه‌كی بانكی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت و بڕه‌كه‌یشی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك دیار كراوه.
چه‌كی بانكی گه‌نمی جووتیاران، پێدانی پاره و شایسته‌ی دارایی جووتیاران ده‌گرێـته‌وه كه له ساڵی ڕابردووه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن سایلۆكانی كوردستان وه‌رگیراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاندووه، چه‌كی بانكی به‌شی پێنجه‌می شایسته‌ی دارایی جووتییارانی هه‌رێم گه‌یشتووه و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له سلێمانی بڕی ملیارێك و 190 ملیۆن دینار و له هه‌لوێر 762 ملیۆن دینار و له دهۆك 150 ملیۆن دینار دیاری كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو، به‌شێكی زۆری جووتیاران چه‌كی بانكیان وه‌رگرتووه و بڕیاره له‌داهاتوویش به‌شی تری چه‌كی بانكی دابه‌ش بكرێ.