زۆرجار گۆڕانی كه‌شوهه‌وای چوارده‌ور، كاریگه‌ریی ده‌خاته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، به‌تایبه‌ت كاتێك له وه‌رزی هاوینه‌وه ورده ورده ده‌كه‌وینه ناو وه‌رزی زستانه‌وه، بۆیه شاره‌زایه‌كی میكانیكی چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو كه پێویسته تۆی شۆفێر خۆتی لێ بپارێزیت.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م حاڵه‌تانه له ئۆتۆمبێل دروست ده‌بن كاتێك له زستان نزیك ده‌بینه‌وه:
لەکاتی گۆڕانی وەرز ئەم کێشانەت تووش دەبێت
یه‌كه‌م - ده‌نگی بزوێنه‌ر: ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارهێنانی رۆنی زۆر خه‌ست و یه‌ك ژماره‌ییه‌كان كه كوالێتییان باش نییه، ئه‌م رۆنه ده‌نگێك له بزوێنه‌ر دروست ده‌كات كاتێك پله‌ی گه‌رمی نزم ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته خۆت له به‌كارهێنانی ئه‌م رۆنه بپارێزیت.
دووه‌م - ره‌قبوونی گێڕ: ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له گێڕی مانوێڵ روو ده‌دات، به‌هۆی به‌كارهێنان رۆنی سیوه‌یله خه‌سته‌كانه‌وه، بۆیه پێویسته له به‌كارهێنانی ئه‌م رۆنانه به‌دوور بین، چونكه گێڕ له به‌یانیاندا ره‌ق ده‌كات و به گه‌رمبوون ورده ورده گێڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بواری ئاسایی خۆی.
سێیه‌م - هه‌ڵبوونی گڵۆپی رۆن: له‌م وه‌رزه‌دا زۆرجار ده‌بینین له داشبۆرددا گڵۆپی رۆن هه‌ڵده‌بێ، بۆیه له‌و حاڵه‌تانه ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕابگره و پێوه‌ندی به كه‌سانی شاره‌زاوه بكه بۆ ئه‌وه‌ی بۆتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م گڵۆپه به‌هۆی پیسبوونی رۆن و دروستبوونی خڵته له‌ناو تانكی رۆندا دروست ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت ده‌نا كێشه‌ی گه‌وره‌ت بۆ دروست ده‌كات.
چواره‌م - دروستبوونی ده‌نگ له پاوه‌ری سوكان: له وه‌رزی زستاندا ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م كێشه‌یه بوویت، هایدرۆلیكی پاوه‌ره‌كه خاڵی بكه‌ره‌وه، فلته‌رێكی تێدایه ته‌نیا ئه‌م فلته‌ره پاك بكه‌ره‌وه له كێشه‌ی ده‌نگ رزگارت ده‌بێت.
پێنجه‌م - به‌كارهێنانی ئاوی دژه‌به‌ستن: سه‌تان جار باسمان كردووه كه به‌كارهێنانی ئاوی به‌لووعه بۆ ڕادێته‌ر كارێكی خراپه و پێویسته له بری ئاوی دژه‌به‌ستنی تایبه‌ت به‌كار بهێنرێت.