دواى ئهوهى وهزارهتى تهندروستى هاووڵاتییانى لە هاتنی شەپۆلێكی توندتر و مەترسیدارتری ڤایرۆسى كۆرۆنا لە شار و شارۆكهكان ئاگادار كردهوه، پێشبینی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێ، پەروەردەیش سەرجەم قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشهم 20ى تشرینى یهكهم، بەرێوەبەرایهتی پەروەردەی ڕۆژھەڵاتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕاى گهیاندووه، "بە مەبەستی ڕەچاوکردنی چەند رێنماییەک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا دەکەین ھاتن و ڕۆیشتنی قوتابیان بۆ قوتابخانە ڕێک بخرێت و لیژنە بۆ ئەو مەبەستە دروست بکرێت و قەرەباڵغی لە دەرەوەی قوتابخانە دروست نەکرێت، هەروەها پێویستە سەرجەم کۆبوونەوەکان لە گۆڕەپانی قوتابخانە ڕێک بخرێت و مامۆستای پۆل، سەرپەرشتی پۆلەکان بکات و وەستانی قوتابیان لە گۆڕەپانەکان مەرجی خۆپارێزی تێدا بێت."
زیاتر هاتووه، "پێویستە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان دەمامک ببەستن و پاککەرەوە لە تەوالێت و دەستشۆرەکان دابنرێت، هەروەها پێویستە مامۆستایان ڤاکسینى تایبهت به ڤایرۆسى وەربگرن و لەکاتی بوونی گیروگرفت و ئاستەنگێدا بە نووسراو بەڕێوەبەرایهتی لێ ئاگادار بکرێتەوە، داوایش دەکەین لیژنەی پاک و خاوێنی و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا دروست بکرێت و لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لەناو مامۆستایان و قوتابیان رێکارە تەندروستییەکان بگیرێنەبەر و بەڕێوەبەرایهتی پەروەردە و بنکەی تەندروستی گەڕەکی لێ ئاگادار بکرێتەوە."
دوێنێ سێشەم 19ـی تشرینی یەكەمیش، دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاوی كردەوە، هۆكاری زۆربوونی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا ئێستە ئەو كەسانە هیچیان ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
ههر دوێنێ وەزیری تەندروستی حكوومهتى ههرێمى كوردستان سەردانی ئەو سنوورەی كرد، ئەوەیش دوای بڵاوبوونەوە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بەو ڤایرۆسە، لە دەڤەری ڕاپەڕین سەرجەم نەخۆشخانەكان پڕ بووە لە نەخۆش.