ئێسته شاندێكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان له ئیتاڵیان و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كتێبی "بۆ مێژوو"ی سه‌رۆك بارزانی درا به به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان باسی ره‌وشی پێكهاته‌كانمان كرد كه له كوردستان ئازادانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باس له پێوه‌ندی مێژووی نێوان ڤاتیكان و گه‌لی كوردستان كرا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش ك كه ئه‌وه بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه روون كراوه‌ته‌وه كه گه‌لی كوردستان بڕوای ته‌واوی به ئازادیی و فره‌ئاینی هه‌یه و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش پارێزگاری له پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، باس له پێوه‌ندی مێژووی نێوان ڤاتیكان و گه‌لی كوردستان كرا و تیشك خرایه سه‌ر سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپای فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ ھه‌رێمی كوردستان.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كتێبی "بۆ مێژوو"ی سه‌رۆك بارزانی پێشكه‌شی به‌رپرسان كردووه وه‌ك پێشاندانی ئه‌و مێژووه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌رایه‌تی گه‌لی كورد تۆماری كردووه.