دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو نرخى مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى تۆمار كرد و یه‌ك كیلۆ بۆ سه‌روو چوار هه‌زار دینار گران بوو، له ئێسته‌دا نرخى مریشك له بازاڕدا دابه‌زینى تۆمار كردووه و كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئۆكتۆبه‌ر، نازم جاف جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته نرخى مریشك له كێڵگه‌كان دابه‌زیووه به‌راورد به ڕابردوو، یه‌ك كیلۆ له نێوان دوو هه‌زار و 700 بۆ دوو هه‌زار و 900 دیناره و كڕین و فڕۆشتنى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتى، "هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌ى په‌یوه‌یسته به پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى كێڵگه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر مریشك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كان له‌سه‌ر ئێمه گرانبوون، هه‌ر له عه‌له‌ف و جوجك، ئه‌وانه به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو گرانبوون و كێشه‌ى بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان دروست كردووه."
یاسین حاجى مریشك فڕۆش به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ركات مریشك له بازاڕ زۆر بوو، خاوه‌ن كێڵگه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان خسته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌ى له بازاڕ داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌رچى خواستیشى له‌سه‌ر بێت، چونكه به‌شى زۆرى كێڵگه‌كان پێكه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕ به‌وه‌یش نرخه‌كه‌ى له بازاڕ هه‌رزان ده‌بێت.
زیاتر گوتى، ئێسته كیلۆى مریشك تا ده‌گاته ده‌ستى ئێمه نزیكى سێ هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت، له كێڵگه‌كان به نرخێكى هه‌رزانتر ده‌رده‌چێت، به‌ڵام پێش چه‌ند ڕۆژێك نرخه‌كه به‌رزبووه‌وه بۆ چوار هه‌زار دینار.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى