له‌گه‌ڵ ئاسانتربوونی ژیان و فره‌وانبوونی دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره ساڵ دوای ساڵ له جیهان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرا بكات، به‌ڵام بۆ خۆشبه‌ختی هه‌مووان، جۆره شه‌ربه‌تێك هه‌یه و پزیشكان پشتڕاستیان له كاریگه‌رییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، ده‌توانێ له ماوه‌ی 14 خولهك ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن كه‌م بكاته‌وه و له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره دوورمان بخاته‌وه.
ئه‌و شه‌ربه‌ته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له
چه‌وه‌نده‌ر پێكهاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی كیمیایی و كانزای سوودبه‌خش و دژه ئۆكسیدێكی بێ سنوور له چه‌وه‌نده‌ر بوونی هه‌یه، ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی خێرا و زۆر به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن دروست بكات.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتییه له بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی نیترات له پێكهاته‌كه‌ی، كه وه‌ك لهناوبهرێكی سه‌رسه‌ختی شه‌كر له خوێن ناوی ده‌هێنرێت.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری پزشكی میتابۆلیتس بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و نیتراته‌ی له پێكهاته‌ی چه‌وه‌نده‌ر بوونی هه‌یه، ده‌توانێ له ماوه‌ی 15 خولهك ڕێژه‌ی گلۆكۆز له خوێن به خێرایی دابه‌زێنێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پزیشكان ڕێنمایی هه‌موو تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كه‌ن، كه چه‌وه‌نده‌ر له خه‌ڵاتێك بده‌ن و شه‌ربه‌تی لێ دروست بكه‌ن و به به‌رده‌وامی له هه‌فته‌یه‌ك دوو تا سێ جار بیخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا جێگیر ببێ و پێویستتان به لێدانی ده‌رزی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین نه‌مێنێت.