یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی له ناو یاریگه‌ی بارسێلۆنا برده‌وه، به‌مه‌ش چواره‌م كلاسیكۆیه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌یدا تۆمار ده‌كات.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئیسپانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر، یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له كامپ نوو له بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو.
له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی ریال مه‌درید به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌درید داڤید ئالابای نه‌مسایی و به‌رگریكار له خوله‌كی 32، به تۆپێكی به‌هێزی مووشه‌كئاسا تۆماری كرد.
ریال مه‌درید له گێمی یه‌كه‌مدا زیاتر به هێرشی پێچه‌وانه یاریی كرد و بارسای ماندوو كرد، به گشتییش له یارییه‌كه‌دا باشتر یاریی كرد و هه‌لی گۆڵ و مه‌ترسیی زیاتر بوو.
له گێمی دووه‌مدا سه‌ره‌ڕای گۆڕانكارییه‌كانی راهێنه‌ری بارسێلۆنا، به تایبه‌تی به‌شداریكردنی ئه‌گوێرۆ و دی یۆنگ و سێرجی رۆبێرتۆ، به‌ڵام بارسا نه‌یتوانی مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر گۆڵی ریال مه‌درید دروست بكات.
ناوبژیوانی یارییه‌كه 7 خوله‌كی بۆ یارییه‌كه هه‌ژمار كرد و له خوله‌كی 90+3 له هێرشێكی پێچه‌وانه‌وه‌دا لوكاس ڤاسكێز گۆڵی دووه‌می ریالی تۆمار كرد و كۆتایی به هیواكانی بارسا هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خوله‌كی 90+6 له هێرشێكی تردا سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ گۆڵێكی بۆ بارسا تۆمار كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا و دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك یارییه‌كه كۆتایی هات.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی ئانچیلۆتیی راهێنه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له ناو یاریگه‌ی كامپ نوو له ماوه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها چواره‌م یاریی كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌كه ریال مه‌درید بردنه‌وه به‌سه‌ر بارسێلۆنادا تۆمار ده‌كات.
ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه بووه 20 خاڵ و گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی لالیگا، یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.
یانه‌ی بارسێلۆناش هه‌ر به 15 خاڵ ده‌مێنێته‌وه له پله‌ی هه‌شته‌مدا، یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.