كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی له شه‌وی رابردوودا، هاته ده‌نگ و رای گه‌یاند خۆیان له ئه‌نجامه‌كه به‌رپرسن.
شه‌وی رابردوو له یاریی كلاسیكۆی خولی نایابی ئینگلته‌را، مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی دووچاری شكستێكی مێژوویی بوو، كاتێك به 0-5 گۆڵ به یانه‌ی لیڤه‌رپوول دۆڕا.
ئه‌نجامه‌كه شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی مانچێسته‌ر، كه له یارییه‌كه‌دا به ئاستێكی باش ده‌رنه‌كه‌وت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دڵنه‌وایی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد و له پۆستێكدا نووسیویه‌تی: "هه‌ندێك جار ئه‌نجامه‌كه به‌م شێوه‌یه نابێت، كه تۆ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ئێمه خۆمان به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌ڵده‌گرین و گله‌یی له كه‌س ناكه‌ین و ته‌نیا لۆمه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین".
رۆناڵدۆ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "جارێكی تر هانده‌رانی ئێمه سه‌رنجڕاكێش بوون و له هاندانی ئێمه به‌رده‌وام بوون، ئه‌وان شایسته‌ی باشترن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئێمه وه‌ستاوه پێشكه‌شیان بكه‌ین، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه".
رۆناڵدۆ هانی یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌شی دا، كه له یارییه‌كانی داهاتوودا به ئاستێكی باشتر ده‌ركه‌ون.
مانچێسته‌ر یونایتد له مێژوودا یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 0-5 گۆڵ به لیڤه‌رپوول بدۆڕێت، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆریان پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كه به 25 خوله‌ك، یاریگه‌یان جێ هێشت.