یانه‌ی بارسێلۆنا دوای شكستی كلاسیكۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ریال مه‌درید، یاریزانێكی گرنگیشی دووچاری پێكان بوو.
بارسا ئێواره‌ی یه‌كشه‌م یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ دۆڕاند.
له یارییه‌كه‌دا ئانسۆ فاتی، ئه‌ستێره‌ی لاوی بارسێلۆنا به هۆی پێكانه‌وه له خوله‌كی 73 یاریگه‌ی جێ هێشت.
رۆژنامه‌ی asی ئیسپانی ئاشكرای كرد، فاتی له ئه‌ژنۆی راستی دووچاری پێكان بووه.
فاتی دوای 10 مانگ دابران به هۆی پێكان و نه‌شته‌رگه‌ری، به‌م دواییه گه‌ڕایه‌وه یاریگه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ یارییه‌كی به ته‌واوی ئه‌نجام نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، فاتی له یاریی كلاسیكۆ كاتێك چووه ده‌ره‌وه، له لای پزیشكی تیپه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به ئه‌ژنۆی راستی كردووه، له كاتێكدا پێكانی پێشووی له ئه‌ژنۆی چه‌پی بوو.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئانسۆ فاتی چه‌ند پشكنینێك ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تیی ئه‌ژنۆی دڵنیا بێت، به تایبه‌تی كه تیپه‌كه‌ی پێویستی پێی هه‌یه و یارییه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا به‌هێز و گرنگن.