دوای بردنه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆی له بارسێلۆنا، یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزانێكی گرنگی تیپه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده‌ست دا.
ریال مه‌درید ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، به 2-1 گۆڵ له ناو كامپ نوو له بارسێلۆنای برده‌وه.
به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وال له ئیسپانیا، فێدی ڤالڤێردیی یاریزانی لاوی یانه‌كه دووچاری پێكان بووه.
رۆژنامه‌ی asی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، ڤالڤێردی له به‌سته‌ری ئه‌ژنۆی چه‌پیدا دووچاری پێكان و ئاوسان بووه.
به‌م هۆیه‌وه چاوه‌رێ ده‌كرێت یاریزانه‌كه، كه له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، بۆ ماوه‌ی 8 بۆ 10 رۆژ له تیپه‌كه‌ی داببڕێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌شداریی یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا و ئێلچی نه‌كات له لالیگا، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی شاختاریش یاریی نه‌كات، كه هه‌فته‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.