وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێل یان ناڕێك رۆیشتنی ئۆتۆمبێل، یه‌كێكه له كێشه مه‌ترسیداره‌كان كه ئه‌گه‌رێكه بۆ تووشبوون به رووداوی هاتوچۆ، بۆیه شاره‌زایه‌ك چه‌ند گرفتێكی خستووه‌ته ڕوو ز ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له ئۆتۆمبێلدا هه‌بوو، پێویسته به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه كارۆخ ساڵح شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، بوونی ئه‌م كێشه‌یه له ئۆتۆمبێلدا شۆفێر زۆر ماندوو ده‌كات، چونكه كاتێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ریبگرێت یان ڕێك نه‌ڕوات، ئه‌وا پێویسته شۆفێر زۆر به ئاگاداری و به‌توندی ده‌ست به سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بگرێ بۆ ڕێگریكردن له ڕوودانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو و پێكدادان.
نارێک رۆیشتنی ئۆتۆمبێل خۆی لەم هۆکارانەدا دەبینێتەوە
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ناڕێك ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل، بۆ یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م - خراپبوونی تایه، واته خلیسكبوونی تایه جا به‌شی ده‌ره‌وه یان به‌شی ناوه‌وه‌ی بێت، یانیش ته‌واوی تایه‌كه خلیسك بووبێت.
دووه‌م - خراپبوونی بووشی ته‌به‌ڵه.
سێیه‌م - خراپبوونی پارچه‌كانی ڕاگری به‌شی پێشه‌وه‌ی تایه، وه‌ك بۆڵت و ڕۆت و بووش و ده‌بڵی ئۆتۆمبێل.
چواره‌م - تێكچوونی باڵانسی ئۆتۆمبێل.
پێنجه‌م - كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وای تایه.
شه‌شه‌م - خواربوون و ناڕێكی سوكان.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یشی داوه كه هۆكارێكی تر هه‌یه واده‌كات ئۆتۆمبێل رێك نه‌ڕوات، وه‌ك پێكدادانی ئۆتۆمبێل یان كێشانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به شۆسته‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان و خواربوونی. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی باسمان كرد ئه‌گه‌ر له ئۆتۆمبێلدا هه‌بوو، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا تووشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو و پێكدادان ده‌بیت.