شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە درۆ و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك، هیچ نەماوە دەستی بۆ نەبات، بەڵام لە خەت گیرا و خەریكە درۆكانی بۆ خەڵك و لایەنگرەكانی خۆیشی سوور دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەم، 26ی ئۆكتۆبەر، زیاد كاكە رەزا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە "وشە"ی راگەیاند، شاسوار ئەگەر زۆر سوورە لەسەر ئەوەی خزمەت بكات و پێی وایە خزمەتكاری خەڵكە، ئەوە دانەوەی ئەو قەرزە بێشومارەی حكوومەت كە موڵكی گشتییە و قووتی مووچەخۆرانە و پارەی خەڵك بووە پێی دراوە و دەبێ بیگەڕێنێتەوە، كەچی موزایەدە دەكات و خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك.
ئەو ئاماژەی دا، كەسێك ئەوەندە دڵسۆزی خەڵك بێ و خۆی بە خزمەتكاری خەڵك بزانێت، با ئەوە جێبەجێ بكات كە ئەركە و لەسەر شانیەتی و دواجار نیازپاكی خۆی پێشان بدات، پاشان ئەگەر دەست بۆ كاری تر ببات، ئەوا كەس ناحەقی ناكات، بەڵام شاسوار ئەو هەموو ستەمەی كردووە، كەچی بە كاری تر خەریكە، كەس لە مەبەست و مەرامی نازانێ.
هەر زوو موزایەدەكانی ئاشكرا بوون
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێی وایە، حكوومەت نیازپاكی خۆی بۆ شاسوار پێشان دا و داوای لێ كرد ئامادەیە مۆڵەتی 10 ملیۆن لیتر بەنزینی پێ دەدات، بە هەموو ئاسانكارییەك و هیچ جۆرە رسوومات و باجێكیشی لێ وەرناگیرێت، تەنیا لەگەڵ خەڵك راستگۆ بێت و بچێت بە دەمیەوە، بەڵام هەر زوو موزایەدەكانی ئاشكرا بوون و دەركەوت كە ئەو تەنیا ئاو دابەشكردن دەزانێت.
باسی لەوەش كرد، شاسوار خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك، خەڵك دەگەوجێنێت، ئەگەرنا شاسوار ئیشوكاری موزایەدەی حزبییە و ئەو خزمەتە ناكات بە خەڵك كە باسی دەكات.
وشە/ تایبەت