نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیداری مێری له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی كوردستان قسه‌ی كرد و گوتی، پێشكه‌وتنی زۆرمان به‌خۆوه بینیوه و هه‌وڵی به دامه‌زراوه‌كردنی زیاتر ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌میانه‌ی به‌شداری له دیداری مێری، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد له دوای ساڵی 1991 تا 2003 قۆناغێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئێسته‌ی كوردستان، له‌وكاته‌دا مه‌منوون بووین بتوانین مووچه بده‌ین و هیچمان نه‌بووه به‌ناوی كه‌رتی تایبه‌ت و ئاوه‌دانی و له‌و بابه‌تانه.
روونیشی كرده‌وه كه ئاوه‌دانی كوردستان دوای ساڵی 2004 ده‌ستی پێ كرد و ژیان له‌وكاته‌وه به‌هه‌موو شتێكییه‌وه گۆڕاوه، به‌ڵام هێشتا كه‌موكوڕی هه‌یه، به‌ڵام "بیرمان بێ ئێمه میله‌ت ئه‌و متمانه‌ی پێداوین و پێشبینیشیان هه‌یه".
ئه‌گه‌ر كێشه‌كان زۆر زۆریش بن له نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه هه‌رگیز بیر له چه‌ك ناكرێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئاساییه خواستی خه‌ڵك به‌رز بێته‌وه، چونكه ژیان وایه و ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان له میله‌ت وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئێسته ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك له‌ناو خه‌ڵك بكه‌ین پێشتر ده‌یانگوت لایه‌نی ته‌ناهیی، ئێسته داواكاری تریان هه‌یه.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كوردستان پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه و زیاتریش ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد كه " هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌كانی رێك‌وپێك ده‌كرێ و به دامه‌زراوه‌یی ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له ژیان".
له‌باره‌ی كێشه‌ی ناوخۆی حزبه‌كان گوتی، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان زۆر زۆریش بن له نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه هه‌رگیز بیر له چه‌ك ناكرێته‌وه، ئه‌وه‌یش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردیش ده‌بنه یه‌ك بڕیاره.