تیپی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌ی هه‌ولێر به چوار شكستی گه‌وره و مێژوویی، ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تیی یانه عه‌ره‌بییه‌كان كرد و مێژووییه‌كی ره‌شیان بۆ خۆیان نووسییه‌وه.
تیپی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌ی هه‌ولێر، یارییه‌كانی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه عه‌ره‌بییه‌كان كۆتایی پێ هێنا و چواره‌م شكستی گه‌وره‌ی دووچار بوو.
تیپه‌كه ئێواره‌ی هه‌ینی به‌رانبه‌ر یانه‌ی زه‌هرای وه‌رزشیی تونسی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 15-40 گۆڵ دۆڕا.
كچانی هه‌ولێر له سێ یاریی رابردووش‌دا، سێ دۆڕانی گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی، به‌رانبه‌ر ئه‌لبه‌یاری جه‌زائیری به 12-45 گۆڵ، به‌رانبه‌ر بۆمه‌رداسی جه‌زائیری 17-37 و به‌رانبه‌ر ئه‌فریقیی تونسی به 17-44 و دوێنێش به 15-40 گۆڵ به زه‌هرای تونسی دۆڕا.
یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كانی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ته‌واو كرد، كه به به‌شداریی 5 یانه له تونس به‌ڕێوه چوو، به كۆی گشتی، كچانی هه‌ولێر 166 گۆڵیان لێ كرا و له به‌رانبه‌ردا به كۆی گشتیی هه‌ر چوار یاری 61 گۆڵیان تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراقه و به نوێنه‌رایه‌تیی عێراق به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كرد.
هاوكات بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه، یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی تونسی واژوو كرد، كه یه‌كێكیان گۆڵپارێز بوو.
ئه‌مه دووه‌م جاريشه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌كات، پاڵه‌وانیه‌تیی پێشوو له 2019 له ئوردن كرا و هه‌ولێر له كۆی حه‌وت تیپی به‌شداربوو، پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا.