دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه كه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌ركراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردیش بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌ركرا بێ و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكی كردووه و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌وه داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له قوتابخانه‌ی عه‌لی مه‌ردانی سه‌ره‌تایی له كه‌ركووك، فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌ركراوه و پۆلیس چوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و كه‌ركووكی جێهێشتووه، هاوكات بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك كراوه، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌وباره‌وه شێرزاد ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك بۆ "وشه" ڕه‌تی كرده‌وه كه فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی عه‌لی مه‌ردان ده‌ركرا بێ و گوتی، بانگگراوین، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌مان داوه و ئه‌وه‌مان دووپات كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی هیچ بڕیار و یاسایه‌ك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه نییه و له هه‌ر شوێنێك هه‌ڵبكرێت، ئه‌وا ئاساییه.
زیاتر گوتی، ساڵانه‌یش له كاتی زه‌نگی ده‌سپێكی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی بوونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و یاده زیندووكراوه‌ته‌وه و ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراوه، دیاره ئه‌مانیش به‌وه هه‌ڵچوون، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر هێڵین تا دۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه.
جێی باسه كه‌ركووك یه‌كێكه له ناوچه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌نجامی خیانه‌تی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه له‌لایه‌ن تاقمێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام درا، دۆخێكی سه‌ربازی به‌سه‌ر شاره‌كه سه‌پێنرا و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن و داگیركردنی زه‌وی كشتوكاڵی كورد له‌و سنووره به چڕی ده‌ستی پێكرده‌وه، هاوكات هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كرا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئاڵاكه وه‌ك ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمێكی چوارچێوه‌ی عێراق ددانی پێدانراوه، به‌ڵام دواجار له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاندیدان و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان دووباره به ئاڵای كوردستانه‌وه چوونه‌وه كه‌ركووك.