كچه تێنسزانی چینی پینگ شوای ئاشكرای كرد، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی "شانك گولی" ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر.
پینگ شوای له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ویبو" ئاشكرای كرد، جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی شانگ گولی، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناچاری كردووه سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات، كه دواتر پێوه‌ندییه‌كه‌یان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولایان به‌رده‌وام بێت.
پۆستی ئه‌و كچه یاریزان دوای نیو سه‌عات له تۆڕی ویبۆ سڕایه‌وه.
پینگ شوای رای گه‌یاند، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه نییه تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی چیندا بسه‌لمێنێت، دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی ویبۆ و هه‌روه‌ها ئاژانسی APGی وه‌رزشی داوایان لێ كرد به‌ڵگه بخاته‌ڕوو.
ئێسته‌ش هاموشۆكه‌رانی ئینته‌رنێت به دوای ئه‌و پۆسته‌ی كچه یاریزانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌لام تۆڕی ئینته‌رنێت له چین له ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵێكی به‌هێزدایه.
هاوكات له ئه‌مڕۆوه هه‌موو گه‌ڕانێك بۆ ئه‌م بابه‌ته له تۆڕی ویبۆ وه‌ستێندراوه.
كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له چین، كه‌وتوونه‌ته ژێر چاودێرییه‌كی تووند و كۆنتڕۆڵ كراون، هه‌روه‌ها ژیانی تایبه‌تیی به‌رپرسانی چینی بابه‌تێكی هه‌ستیاره و به ئاسانی زانیاری‌یان له‌سه‌ر ده‌ستناكه‌وێت.