قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه یه‌كێكه له گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ده‌م داواكارییه‌كانی سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن.
خه‌زعه‌لی له دیداره‌كه باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی بارزانی كورسی كه‌می له هه‌ڵبژاردن بهێنابووایه، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێسته به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی خه‌زعه‌لی ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه به پێگه و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهان و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی میلیشیاكانی نیگه‌ران كردووه، چونكه له‌وه دڵنیان كه هه‌رچی بیكه‌ن له دژی كورد و سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی شكستێكی قورس و گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه به ته‌واوی د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆك بارزانی بڕیار و قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌كات و قسه‌كانیشی له گرنگترین ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان قبووڵكراو و په‌سه‌ندكراو ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كه له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام درا، میلیشیاكان و حزبه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران تووشی گه‌وره‌ترین شكستبوون، به‌وهۆیه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و فشاری جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت بكرێته‌وه و هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و زۆرێك له ناوه‌نده سیاسییه جیهانییه‌كان پشتیوانیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ میلیشیاكان نه‌مێنێته‌وه، تا یاری به ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مانی عێراق ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چواره‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاتر بوون له‌و كورسیانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی 2018 به‌ده‌ستی هێنا.