له گه‌رمیان دادگای تاوانه‌كان، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ سێ تاوانبار ده‌ركرد. گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیانیش ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی تشرینی دووه‌م، ڕائید عوسمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ماوه‌كانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ساخته، چوار كه‌سیان گرتووه و دۆسیه‌كانیان خستووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه."
زیاتر گوتی، "دوای چه‌ندان دانیشتنی دادگا و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كان و ددانپێدانانی تاوانباران به تاوانه‌كانیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك/گه‌رمیانه‌وه سزا دراون."
ئاشكرای كرد، "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی كه‌لارن و به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست گیراون، سێ كه‌سیان به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه و كه‌سێكی تریشیان بڕیاری سزای زیندانی تاهه‌تایی بۆ ده‌ركراوه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "تاوانباره‌كان بۆ ته‌واوكردنی سزاكه‌یان، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كراون."
گه‌رمیان/ كاروان كه‌لاری