سەرۆك شارەوانییەكی ئەڵمانیا داوای وەرگرتنی كۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا دەكەن

:: PM:03:57:10/11/2021 ‌
شتێفان نێهه‌ سەرۆكی شارەوانیی رۆتنببرگی ئەڵمانیا، داوایان لە حكوومەتی ئەڵمانیا كردووە تەواوی كۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا بە پەنابەر وەربگرێت و رێ لەوە بگرێت كارەساتێكی مرۆیی لەم ناوچەیە بێتە كایەوە. داوا كراوە لە كۆتایی دەیەی هەشتای زاینی وەك چۆن بە بڕیارێكی سیاسی دیواری بەرلین رووخێنرا، ئەمجارەش بە بڕیارێكی سیاسی ئەو كۆچبەرانە قبووڵ بكرێن و رێ لە كارەساتێكی مرۆیی بگیرێت.

ئەو سەرۆك شارەوانییە بە پاسێكی تایبەت بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی، لەگەڵ كۆمەڵێك چالاكی سڤیل لە بەرلینەوە چووە سنووری بیلاڕووس و دواتر پێوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیای فیدراڵ كردووە، تا داخوازیی سەرجەم ئەو كۆچبەرانە قبووڵ بكات و رێیان پێ بدات بگەنە ئەڵمانیا.

كاتێك دەتوانن یارمەتی پەناخوازان بدەن و بۆ ئەڵمانیا بیانگوازنەوە، كە حكوومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەرببڕێت.


شتێفان گوتوویەتی، كاتێك دەتوانن یارمەتی پەناخوازان بدەن و بۆ ئەڵمانیا بیانگوازنەوە، كە حكوومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەرببڕێت.

سەرۆكی شارەوانی ڕۆتنبێرگ لەگەڵ ئەوەی پاسێكی تایبەتیی گەیاندنی هاوكاری بۆ پەناخوازانی رێكخستووە، تەنانەت داوا لە شارەوانییەكانی پۆڵەندا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات تا یارمەتی ئەو كۆچبەرانە بدەن و رێگری لە كارەساتێكی مرۆیی بكەن.

پێویستە بگوترێ چەندان هەفتەیە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەر كە بەشێكی بەرچاویان كوردن، لەسەر سنووری نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا، چاوەڕوانی ئەوەن بۆ پۆڵەندا بپەڕنەوە، بەڵام دۆخیان خراپە و سەرما و برسێتی هەڕەشە لە گیانیان دەكات. داخوازیی ئەو كۆچبەرانە ئەوەیە یان رێیان پێ بدرێت لە سنوورەكە بپەڕنەوە، یان هەر لەو شوێنە دەمرن.

لە ناو كۆچبەراندا ژن و منداڵ و كەسانی بەساڵاچووش بەرچاو دەكەون، تا ئێستە ژمارەیەك كۆچبەر لەو سنوورە گیانیان لە دەست داوە. پۆڵەندا سەتان كیلۆمەتر بەربەستی دروست كردووە و رێگری لە پەڕینەوەی كۆچبەران دەكات، جگە لەمە وڵاتەكە سوپای رەوانەی سنوورەكە كردووە و رێگری لە هاتنە ژوورەوەیان دەكات و بەرانبەریان توندوتیژی دەنوێنێت.
وەك چۆن 32 ساڵ لەمەوبەر بە بڕیارێكی سیاسی، دیواری بەرلین رووخێنرا، ئێستەیش پێویستە بڕیارێكی هاوشێوە دەربكرێت


بەگوێرەی ماڵپەڕی schwarzwaelder  سەرۆك شارەوانییەكەی ئەڵمانیا، ئەوەی بیر هێناوەتەوە وەك چۆن 32 ساڵ لەمەوبەر بە بڕیارێكی سیاسی، دیواری بەرلین رووخێنرا، ئێستەیش پێویستە  بڕیارێكی هاوشێوە دەربكرێت و رێ بە هاتنی كۆچبەران بدرێت. 



وشە - سلێمان تاشان